ناتۆ و عێراق گفتوگۆیان کرد

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی ناتۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بۆ عملیات پێگەیشت؛ لە پەیوەندییەکەدا ئاسۆی هاوکارییەکان و ڕەوشی سیاسی و ئاسایشی ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە میانی پەیوەندییەکەدا، قاسم عەبودی چەند خاڵێکی سەرەکیی خستەڕوو و رایگەیاند، وڵاتانی برادەر و دۆست ئارەزووی وەبەرهێنان لە عێراق دەکەن، بەپێی ئەو ڕوانگە و دیدگایەی حکوومەتی عێراق بۆ کرانەوەی ئابووری خستوویەتیەڕوو.

هاوکات ڕوونیشیکردەوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی فالح زەیدی دەکات، کە خاوەنی دیدگایەکی گشتگیرە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات.

 عێراق خوازیاری بەهێزکردنی پەیوەندییەکانێتی لەگەڵ ناتۆ، بەهۆی ڕۆڵی کارای ڕێکخراوەکە لە ڕاهێنان، بینای تواناکان و پێشکەشکردنی ڕاوێژکاری بە هێزە سەربازی و ئاسایشییەکانی عێراق.

جەختی کردەوە کە لایەنێک هەیە هەوڵ دەدات عێراق بکێشێتە ناو ململانێ و نائارامییەکەوە کە لە بەرژەوەندیی وڵاتدا نییە، لە کاتێکدا حکوومەت هەوڵی چەسپاندنی سەقامگیری و هێنانەئارای گەشەپێدانی بەردەوام دەدات.

لە بەرامبەردا، یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی ناتۆ بۆ ئۆپەراسیۆن ئاماژەی بەوە کرد کە خولی داهاتووی “دیالۆگی دبلۆماسیی ئاستبەرز” لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە شاری بڕۆکسل بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بەرەوپێشبردنی هاوبەشی و هاوکارییەکان لەگەڵ عێراقدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە