سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى لە عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ئامادەباشى تەواودان بۆ جێبەجێکردنى سەرجەم ڕێنماییەکانى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسی و دەستدرێژییەک.
ئەم لێدوانەی فالح فەیاز دواى سەردانێکى فەرمى و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی دەستەکە هات، کە تیایدا جەختکرایەوە لەسەر پابەندبوونی بێمەرج بە بڕیارەکان بۆ پاراستنی سەروەریی خاک و دامەزراوە ئەمنییەکانی وڵات.
هەروەها دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان لە هەموو هەنگاوێکدا بۆ پاراستنی گیانی چەکدارەکانیان و بەهێزکردنی ئاستی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق بەردەوام دەبن و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر سیناریۆیەکی نەخوازراو ڕادەگەیەنن.
