وەزارەتی داد: تەنیا بە کارتی نیشتمانی کار ڕایی دەکەین

وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پێناو باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی ماف و موڵک و سامانی زەوی و خانووبەرەکانیان، گشتاندنێکی دەرکردووە سەبارەت بە شێوازی راییکردنی مامەڵەکانی خانووبەرە لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو گشتاندنە، راییکردنی هەموو مامەڵەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەموو فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرەی هەرێمی کوردستان، تەنیا بە (کارتی نیشتیمانی) ئەنجام دەدرێت و هیچ مامەڵەیەک بەبێ پیشاندانی کارتی نیشتیمانی رایی ناکرێت.

وەزارەتی داد هەروەها داوای لە سەندیکای پارێزەرانی کوردستان، دامەزراوەکان و هۆکارەکانی میدیا و ڕاگەیاندن کردووە، هاوکار بن لە گەیاندنی ناوەڕۆکی ئەم گشتاندنە بە پارێزەران و هاووڵاتیان، و جەخت لەسەر پێویستی هێنانی کارتی نیشتیمانی بکەنەوە لە کاتی سەردانی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە، بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامدانی مامەڵەکانیان بەگوێرەی ڕێنمایی و ڕێکارە پەسەندکراوەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە