ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بەنزینەوە بڕیار دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا تاوتوێی پرسی سووتەمەنی و دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن دانەغازەوە دەکات.

بەپێی زانیارییەکان، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە یەکلاییکردنەوە و ڕێوشوێنەکانی کۆتاییهێنان بە کێشەی سووتەمەنی و بەنزین، ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا چەند کۆبوونەوەیەک لەو بارەوە کراون و نەتوانراوە نرخی سووتەمەنی هەرزان بکرێت.

هاوکات دەستپێکردنەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی غاز لەلایەن کۆمپانیای دانەغاز و کاریگەرییە ڕاستەوخۆکانی لەسەر زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا و ئاساییبوونەوەی دۆخی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە