کاتز: ئەمریكا ناهێڵێت لە ئێران بدەین

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: زۆر حەزدەکەن هێرش بکەن سەر ئێران، بەڵام ئەمریکا رازی نییە و دەشڵێت: ئەگەر ئێران جووڵە بکات بە هەموو هێزەوە وەڵامی دەدەنەوە.

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، ئەو ئیمپراتۆریەتە لووتبەرزەی کە هەڕەشەی لەناوبردنی لە ئیسرائیل دەکرد، تێکشکاوە. هەڕەشەش دەکات، ئەگەر تەقە بەرەو ئیسرائیل بکرێت، بە تەواوی هێزەوە هێرش دەکەين.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ هێرش یان وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەک راگەیاند و دەڵێت: زۆر حەزدەکەن هێرش بکەن سەر ئێران، بەڵام ئەمریکا ڕازی نییە.

جەختیشی کردەوە، ئەگەر ئێران جووڵە بکات بە هەموو هێزەوە وەڵامی دەدەنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە