کۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی ڕایگەیاند، پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و وەرگرتنی گەرەنتیی فەرمی لە باڵاترین ئاستەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق، بڕیاریدا ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر بە شێوازێکی پلەبەندی بەرز بکاتەوە.
شاکر واجد شاکر، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانە گاز لە عێراق، ڕایگەیاند کە تاوەکوو سبەی بەرهەمهێنانی گاز دەگاتە بەرزترین ئاست و تێیدا گازی وشل و جۆرەکانی تریش بەرهەم دەهێنرێن.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، دابینکردنی گازی پێویستە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق.
