سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، هاووڵاتیان کەمتر ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بەکاربهێنن و پشت بە پاس و تەکسی ببەستن.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاندووە، ئەو بەنزینەی پشکی ئیدارەی سۆران بوو، بە تەواوەتی چاودێری دابەشکردنی دەکرێت، تا قۆرخکاری تێدا نەکرێت
ڕاشیگەیاندووە، سیستمێکمان دروستکردووە بۆ ئەوەی تاکسی و پاس نەچنە سەرەی بەنزین، تاکوو کرێی گواستنەوە بەرزنەبێتەوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب داواش لە هاووڵاتیان دەكات، “کەمتر ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان بەکاربهێنن و پشت بە پاس و تەکسی ببەستن”.
