داواکاری گشتی: بەردەوامبونی کابینەی 9 پێویستیەکی دەستوری و یاساییە

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تا پێکهێنانی کابینەی 10 بەردەوامبونی کابینەی 9 پێویستیەکی دەستوری و یاساییە.

سەرۆكایەتی داواكاری گشتی هەرێم بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: بەمەبەستی رێگریکردن لە دروستبوونی بۆشایی سیاسی وکارگێڕی لە هەرێمی کوردستان و تا ئەو کاتەی پەرلەمان و کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکدەهێنرێت، بەردەوام بوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێویستیەکی دەستوری و یاساییە، بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرک و بەرپرسیاریەتەکەی بە ئامانجی راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان و دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی بۆ خەڵکی کوردستان.

دەشڵێت: بەردەوامبوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، پێویستییەکی دەستووری و یاساییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕاگرتنی پرۆسەی دادوەری لە دادگای پێداچوونەوە زیاتر لە دۆخی پەرلەمان جێی نیگەرانییە، بۆیە “پێویستە دەسەڵاتی دادوەری دووربخرێتەوە لە هەر کێبڕکێیەکی حزبایەتی و ململانێی سیاسی”.

ڕاشیگەیاندووە، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی دەیەم زیانێکی گەورەیە لە هەموو بوار و ئاستێکدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە