قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و لە هەولێریش دابەشکردن بە کارت دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزانکانی هەولێر ڕایگەیاند، دابەشکردنی بەنزین بە کارتی ئەلیکیرۆنی سووتەمەنی بە شێوەی تاقیکاری دەستیپێکرد.
دیمەنێکی ڤیدیۆیی کاتی دابەشکردنی بەنزینەکەشی بڵاوکردەوە کە کارمەندێک قسە دەکات و دەڵێت: “دابەشکردنی بەنزینەکە چەند چرکەیە دەخایەنێت”.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە نزیکەی مانگێکە قەیرانی بەنزین لە هەرێمی کوردستان دروست بووە و سەرباری هەوڵ و بڕیارەکانی حکومەتیش بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە، بەڵام هێشتا قەیرانەکە بەردەوامە و لە زۆربەی بەنزینخانەکان بەنزینی نۆرماڵ دەست ناکەوێت و نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەریش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
