بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی نوێی بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بۆ ساڵی 2027 بڵاوکردەوە و دەڵێت، نابێت كۆمپانیا سزادرابێت له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه، تا ڕێكه‌وتی ئه‌نجامدانی تیروپشك.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
شێواز و مه‌رجه‌كانی خۆتۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ وه‌رزی حه‌جی
2027زاینی -1448 كۆچی
یه‌كه‌م : پێویسته كۆمپانیا به شێوه‌ی ئۆنلاین خۆی تۆمار بكات كه دوا واده‌كه‌ی 5/8/2026.
دووه‌م : پێوسته كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه یان عومڕه ساڵێك به‌سه‌ر دامه‌زراندنیدا تێپه‌ربووبێت به رۆژ و به مانگ.
سێیه‌م : پێویسته پاكانه‌ی باجی ده‌رامه‌ت و به شێوه‌ی سكان له سیسته‌م دابنرێت.
چواره‌م : نابێت كۆمپانیا سزادرابێت له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌وه، تاوه‌كوو رێكه‌وتی ئه‌نجامدانی تیروپشك.
پێنجه‌م: نابێت كۆمپانیای پێشكه‌شكار له ڕابردوودا له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زایه‌كان و نه‌هێشتنی تاوان هیچ سزاییه‌كی یاسایی وه‌رگرتبێت.
شه‌شه‌م :نابێت ته‌مه‌نی پێشكه‌شكار تاوه‌كوو ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی حه‌ج له (60 ) ساڵ زیاتر بێت.
حه‌وته‌م : پێوسته خاوه‌ن كۆمپانیاكان به‌ڵێننامه‌یه‌ك له دادنووس له به‌شی كاروباری یاسایی و گرێبه‌سته‌كان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه بدات به شێوه‌ی سكان به‌رز بكاته‌وه بۆ ناو سیسته‌م كه پابه‌ند بێت به گشت رێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به پێچه‌وانه‌وه خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت به‌رامبه‌ر هه‌ر رێكارێكی یاسایی و كارگێری .
هه‌شته‌م : هه‌ر كۆمپانیایه‌ك و خاوه‌نه‌كه‌ی پێویسته پێناسه‌ی دیجیتاڵی یوپی ئێنی ( upn ) كه‌سی و كۆمپانیا تۆمار بكات.
نۆیه‌م : دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین لیژنه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵسه‌نگاندنی فۆرمی كۆمپانیاكان.
ده‌یه‌م : دوای ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمپانیا تۆماكراوه‌كان
%75 ی نمره به ده‌ست بهێنێت ئینجا ناوی كۆمپانیاكه به‌رز ده‌كرێـته‌وه بۆ تیروپشك ده‌بێت.
یازده‌هه‌م : پێویسته كۆمپانیای پێشكه‌شكار پشتگیرییه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه بهێنێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه
