ڕێبين زەنگەنە: بازرگانانی بەنزین ئیستغلالی نرخی بەنزین دەكەن لە بازاڕدا

بەرپرسێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بەنزین زۆرە و بازرگانان ئیستیغلالی بازاڕ دەكەن و دەشڵێت: بەنزینی موحەسەن (850) دینار دەكەوێت لەسەر بەنزینخانەكان و تا ئێستا بە دوو بەرامبەر فرۆشتوویانە.

ڕێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ ڕووداو وتی: بەنزینی موحەسەن (850) دینار دەكەوێت لەسەر بەنزینخانەكان و تا ئێستا بە دوو بەرامبەر فرۆشتوویانە. بەنزینی سوپەر هەمووی درووستكراوە لەناوخۆدا و نازانین لەسەر چی بنەمایەك درووست دەكرێت.

دەشڵێت: لیژنەكان چێكی چەند بەنزینخانەیەكیان كرد لە هەولێر، كە نووسیویانە بەنزینمان نیە بەنزین لە خەزانەكانیان هەبووە. بازرگانانی بەنزین ئیستغلالی نرخی بەنزین دەكەن لە بازاڕدا.

ڕوونیشی كردەوە، بڕی پێویستی بەنزین لە بازاڕدا هەیە و مانگانەش حكومەت بڕی (26) ملیۆن دۆلار پشتیوانی نرخی بەنزین دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، (50) هەزار بەرمیل نەوتی خاو كاتێك دەپاڵێورێت (ملیۆنێك و 600 هەزار) لیتر بەنزینی لێبەرهەم دەهێندرێت، لەكاتێكدا ئێمە رۆژانە پێویستمان بە (6) ملیۆن لیترە.

ئاشكراشی كرد، ئەمڕۆ (1) ملیۆن لیتر بەنزین لە هەولێر دابەشكراوە بەسەر بەنزینخانەكانی هەولێردا و بەنزینی پاڵپشتیكراو بۆ سلێمانی هەمان شتە وەك هەولێر (1) ملیۆن لیترە.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی سامانە سروشتییەكان، “حكومەتی عێراق دەبێت بەشێك لە بەرپرسیارێتی كەمی بەنزینی هەرێمی كوردستان هەڵبگرێت و دابینكردنی بەنزینی (450) دیناری لە ئەستۆی حكومەتی عێراقە”.

ڕاشیگەیاند، بە (15) پارێزگای عێراق (33) ملیۆن لیتری دەوێت، هەرێمی كوردستان (6) ملیۆن لیتری پێویستە، چونكە لە نێوان 2023 – 2026 لە هەرێمی كوردستان (600) هەزار ئۆتۆمبێل زیادی كردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە