لیژنەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێم بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا بۆ گرفتی سووتەمەنی کۆدەبێتەوە و بڕیارە زنجیرەیەک ڕێکاری نوێ بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغیی سەر بەنزینخانەکان ڕابگەیەنێت.
وا بڕیاره، ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەیەکی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ئاستی باڵا کۆببێتەوە بۆ تاوتوێکردنی گرفتی بەنزین و چۆنیەتیی چارەسەرکردنی.
چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆبوونەوەکە چەند ڕاسپاردە و بڕیارێکی نوێ دەربکرێن کە ببنە هۆی چارەسەرکردنی قەرەباڵغی و دابینکردنی بڕی پێویستی سووتەمەنی بۆ شۆفێران لە ڕۆژانی داهاتوودا.
بۆ ڕێگریکردن لە قەیران و دابینکردنی پێداویستیی شۆفێران، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە زیاتر لە 1,700,000 لیتر بەنزین دابەش دەکات و هاوکات زیاتر لە 700,000 لیتر بەنزینی تریش هاوردە دەکرێت.
لە ئێستاشدا سەرباری جێگیركردنی نرخی نۆرماڵ بە 850 دینار و موحەسەن بە 1000 دینار و سوپەر بە 1200 دینار، بەڵام بەنزینخانەكان ئامادەنین بەو نرخی بیفرۆشن.
ئەو بەنزینەی حکومەت دابەشی دەکات لە جۆری نۆرماڵە و نرخەکەی بۆ هەر لیترێک بە 750 دینار جێگیر کراوە.
