لە باكووری رۆژئاوای پاكستان تەقینەوەیەك ١٤ سەرباز و پۆلیسی كوشت

سوپای پاكستان بڵاویشكردەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم بنكەیەکی هاوبەشی سوپا و پۆلیس لە باكووری رۆژئاوای وڵاتەکە، ١٤ سەرباز و كارمەندی پۆلیس گیانیان لەدەستدا. هێرشەکە لە ناوچەی تانك و لە نزیک سنوورەکانی ئەفغانستان ڕوویدا و لەدوای تەقینەوەكەش شەڕ و پێكدادانی سەخت لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و چەکدارەکاندا دروستبوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سوپا، گروپە تیرۆریستییەکە ئۆتۆمبێلەکەیان لەبەردەم بنکە هاوبەشەکەدا تەقاندووەتەوە، کە بەهۆیەوە ١٢ سەرباز و دوو پۆلیس كوژراون. لە بەرامبەردا، هێزە ئەمنییەکان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و توانیویانە ١٢ چەکداری هێرشبەر بكوژن، لەكاتێكدا چەكدارە ماناوەكەکان بەرەو شوێنێตรี نادیار هەڵاتوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە