سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت

umوەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشممە 26ی تەمموز، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانیستی دەکرێت.

هاوکات لە هەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2024ەوە بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە