كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیەنرا

 

دوای زیاتر لە هەفتەیەك لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هێشتا مووچەی مانگی 6ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش نەكراوە و نوێنەرەكەیان دەڵێت: ناوەڕاستی هەفتە دابەش دەكرێت.

عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی ئەوەی لە وەزارەتی پەروەردە و دارایی پێمان ڕاگەیەنراوە، دوو شەممە مووچەی مانگی 6ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

راشیگەیاند، ژمارەی سەرجەم مووچەخۆرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان، کە لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرین 86 هەزار و 791 کەسن.

ئاشكراشی كرد، پرۆسەکەی دابەشكردنی مووچە پێنج رۆژ دەخایەنێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە