ڕەشەبا کۆتاییدێت

ڕەشەبا کۆتایی دێت و شەپۆلێکی فێنکڕەو روو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ پلەکانی گەرما دادەبەزن

شارەزایەکی کەشوهەوا ڕایدەگەیەنێت لەمڕۆ پێنجشەممەوە کۆتایی بە شەپۆلی ڕەشەبا دێت و لە سبەینێوە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دادەبەزن.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشوهەوا بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێک بوو لە ناوچە جیاجیاکان خێراییەکەی زیادی کردبوو، لە ئێستاوە بەرەو کۆتایی دەڕوات.

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی هەینی بای شەماڵ لە هەموو ناوچەکان چالاک دەبێتەوە و خێراییەکەی لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ کيلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

بەپێی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایەی کەشوهەوا، بەهۆی کارتێکردنی بارستە هەوایەکی فێنکی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکانمان، لە سبەی هەینییەوە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ٢ بۆ ٣ پلەی سیلیزی دادەبەزن.

دەشڵێت: “ئەم دابەزینەی پلەکانی گەرما تاوەکو ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامی دەبێت.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە