ئیسپانیا پلانی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپی پێی جیهان دادەڕێژێت

 ئیسپانیا پلانی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپی پێی جیهان بۆ ١٠ ساڵی داهاتوو دادەڕێژێت

دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامەکانی “یۆرۆ ٢٠٢٤” و “جامی جیهانیی ٢٠٢٦”، هەڵبژاردەی ئیسپانیا سەلماندی کە ئەم سەرکەوتنانە بەڕێکەوت نین، بەڵکو پڕۆژەیەکی درێژخایەنن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بێڕکابەری تۆپی پێی جیهان لە دەساڵی داهاتوودا.

ئیسپانییەکان لەم پاڵەوانێتییەدا بە ئاستێکی جێگیر و ڕێکخراو دەرکەوتن. ئەگەرچی ئۆنای سیمۆن، گۆڵپارێزی تیپەکە خەڵاتی کەفگیری زێڕینی بردەوە دوای تۆمارکردنی ٧ یاری بە بێبەرمبەر (Clean Sheet)، بەڵام هێزی ڕاستەقینەی ئیسپانیا لە سسیتەمی بەرگریی بەکۆمەڵدا بوو؛ بەجۆرێک لە تەواوی تورنۆمێنتەکەدا تەنها ١٠ لێدان(تسدیدة) ئاراستەی گۆڵەکەیان کرابوو، کە ئەمەش باڵادەستیی ڕەهای ئەوان دەسەلمێنێت.

ستایلەکەی لويس دی لا فۆینتی، ڕاهێنەری ئیسپانیا، هاوسەنگییەکی تەواوی لە نێوان کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ (الاستحواذ) و دیسیپلینی تەکتیکیدا دروست کردووە. ئەم فەلسەفەیە سەرنجی ئەستێرە و ڕاهێنەرە گەورەکانی جیهانی ڕاکێشاوە، لەوانە: ڕالف ڕانگینک، تیێری ئێنری، و زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ؛ کە هەمویان جەختیان لەوە کردووەتەوە ئیسپانیا بووەتە تەواوترین و تۆکمەترین نموونەی تۆپی پێی هاوچەرخ.

ئیسپانیا توانی لە ڕێگەی گەیشتنی بە نازناوەکە هەڵبژاردە گەورەکانی وەک پورتوگال، بەلجیکا، فەرەنسا و لە یاریی کۆتاییشدا ئەرجەنتین تێکبشکێنێت. ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە بەشێک لە ئەستێرە گەنجەکانی وەک (لامین یامال، پێدری، و نیکۆ ویلیامز) بەهۆی پێکان و ماندوێتییەوە لە لوtopی ئاستی خۆیاندا نه‌بوون، بەڵام کۆمەڵەی تیپەکە جێگەی هەمووی پڕکردەوە.

ئیسپانیا خاوەنی یەکێک لە گەنجترین پێکهاتەکانی جامی جیهانی بوو. بە بوونی نەوەیەکی بەهرەمەندی وەک لامین یامال و پاو کۆبارسی، ئەم هەڵبژاردەیە تا چەندین ساڵی تر لە لوپکەدا دەمێنێتەوە.

لە کاتێکدا هەڵبژاردە گەورەکانی وەک بەرازیل، ئینگلتەرا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئەرجەنتین لە قۆناغی ڕێکخستنەوە یان گۆڕانکاریی تەکنیکیدان، ئیسپانیا بە سەقامگیرترین هەڵبژاردەی جیهان دادەنرێت و دی لا فۆینتیی ڕاهێنەریش ڕایدەگەیەنێت: “ئێمە تەنها بیر لە نازناوی داهاتوو دەکەینەوە”، ئەمەش ئاماژەیەکی ڕوونە کە سەردەمی باڵادەستیی ئیسپانییەکان تازە دەستی پێکردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە