گەرما و رەشەبا پێکەوە دەستیان پێکرد

خێرایی با دەستیپێکردووە و پلەکانی گەرماش ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد، کەشناسی هەرێمیش باس لەوە دەکات کە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت وە لە ناوچەکانی باکووری هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

باسی لەوەشکردووە، خێرایى با لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سلێمانی و دەوروبەری) چالاک دەبێت بۆ 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 42 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێمی کوردستان، سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە ناوچەکانی باکوور و وڕۆژهەڵاتی هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتردەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
پیرمام: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 43 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە