وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەینێ چوارشەممە، دەستدەکرێت بە خەرجکردنی هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە:ppe
هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى شەش خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکاریەکە، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 22ی تەموزی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.