سامسۆنگ پەردەی لەسەر نوێترین کاتژمێری زیرەکی خۆی لادا

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی پەردەی لەسەر نوێترین کاتژمێری زیرەکی خۆی لادا بە ناوی گالاکسی واچ 9 کە بە شێوازێک دیزاین کراوە ببێتە یەکێک لە باشترین کاتژمێرەکان لە ڕووی ئاستی کارکردن و تایبەتمەندییەکانەوە.

کاتژمێرەکە پێکهاتەیەکی بەهێزی لە ئەلەمنیۆم و پلاستیک و شووشە هەیە و دژە ئاو و تۆز و بەرگریکارە لە بەرکەوتن.

شاشەکەی لە جۆری سوپەر ئامۆلێدە بە قەبارەی 1.47 ئینچ و ڕوونی 480/480 پیکسڵ و ڕووناکییەکەی دەگاتە سێ هەزار نیتس و بە شووشەی کریستاڵی پارێزراوە.

لە ڕووی سیستەمەوە بە ئەندرۆید وێر ئۆ ئێس شەش و ڕووپەلی وان یو ئای واچ نۆ کار دەکات و پرۆسێسەری سناپدراگۆن ئێس دەبلیو شەش هەزار و سەدی وێر ئیلیتی سێ نانۆمەتری لەسەرە لەگەڵ ڕامی دوو گێگابایت و بیرگەی سێ و دوو گێگابایت.

هەروەها پشتگیری سیمکارتی ئەلیکترۆنی eSIM دەکات بۆ پەیوەندی و مایکرۆفۆن و بڵندگۆی تێدایە بۆ قسەکردن و نەخشەی جی پی ئێس و بەستەری بلۆتووس 6.0 هەیە لەگەڵ هەستەوەرەکانی پێوانی لێدانی دڵ و پەستانی خوێن و ئۆکسیجین و پلەی گەرمی پێست و باترییەکەی 445 میلی ئەمپێرە و بارگاویکردنەوەی بێوایەری 10 واتی بۆ دەبێت.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە