مەترسییە ئەمنییەکان کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان ئیفلیج دەکەن

کۆمپانیای گەڵف کیستۆن، کە لە کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستاندا کاردەکات، بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی شێخان لە پارێزگای دهۆک ڕاگرت.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن کە بارەگاکەی لە بەریتانیایە ڕایگەیاند ئەم بڕیارە وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی و بەهۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکەوە گیراوەتەبەر.

گەڵف کیستۆن ئاماژەی بەوەش کردووە، هەنگاوەکەیان بۆ پاراستنی سەلامەتیی کارمەند و دامەزراوەکانیانە، تاوەکو ئێستاش هیچ زیانێک بەر دارایی و ژێرخانی کۆمپانیاکە نەکەوتووە.

ڕاشییگەیاندووە کە تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەیان لە کێڵگەی شێخان زیاتر لە 45,000 بەرمیل نەوت بووە و لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتە ئەمنییەکان دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاریی نوێ.

ئەم بڕیارەی گەڵف کیستۆن لە کاتێکدایە کە ژمارەیەک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی بواری وزە لە هەرێمی کوردستان ڕێکاری هاوشێوەیان گرتووەتەبەر.

لە 16ی ئەم مانگەدا کۆمپانیای دانەغاز بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکانەوە کارەکانی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی ڕاگرت. ئەم بڕیارە بووە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی 2,000  مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانیی هەرێمی کوردستان.

بە هەمان هۆکاری ئەمنی کۆمپانیای “ئێچ کەی ئێن” بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی سەرسنگ و ئەترووشی لە پارێزگای دهۆک ڕاگرت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە