سەڵاحەدین بەهائەدین: ناوچەكە بەرەو شەڕێكی وێرانكەر ده‌ڕوات

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو ڕایدەگەیەنێت، ناوچەكە بەرەو شەڕێكی وێرانكەر ده‌ڕوات و هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئاماده‌سازییان نه‌كردووه”.

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە كۆبوونەوەیەكی حزبەكەی ڕایگەیاند، جێی داخە زیاتر لە 10 ساڵە كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بە سەرجەم چین و توێژەكانیەوە هێشتا چارەسەر نەكراوە.

وتیشی، “پێكهاتنی هێزەكانی دەسەڵات و رێكخستنەوەی ناوماڵی كوردستان و سەروەركردنی دەستوری هەمیشەیی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەپێویست دەزانین”.

جەختیشی كردۆتەوە، سەرەڕایی ئاگاداركردنەوەكانیش بەداخەوە هێزەكانی دەسەڵات مەترسی قۆناغەكە لەبەرچاو ناگرن و لەئێستادا كە ناوچەكە بەرەو شەڕێكی گەورەو وێرانكەر و چارەنووس نادیار هەنگاو دەنێت، بەڵام بەداخەوە وا دیار نیە ئامادەسازیان بۆ كردبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە