بەشە ئاردی پێنجەمی ئەمساڵ دابەش دەكرێت

 

بە ڕاسپاردەی وەزیری بازرگانی عێراق، پشكی ئاردی پێنجەمی ئەمساڵ ئامادە دەکرێت بۆ دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتیاندا و بریكارێكی خۆراك دەڵێت: لە سبەینێوە دەستپێدەكات.

بریكارێكی خۆراك بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی لە سبەینێ‌ یەك شەممەوە دەست بە دابەشكردنی پشكی ئارد بەسەر بریكارەكانی خۆراك لە سەرجەم پارێزگاكان دەكات و بەزووترین كات دەگاتە دەستی هاووڵاتیان.

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردنی پێنجەمین دابەشکردنی بەشەئاردی لە چوارچێوەی بەرنامەی بەشەخۆراکی ڕاگەیاند. ئەمەش دوابەدوای ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانی د.مستەفا نزار عانی دێت و ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی وەزارەتە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی دابینکردنی ئەم کاڵا سەرەکییە بۆ هاووڵاتیان بەپێی خشتە دانراوەکان.

د. حەیدەر نوری ئەلکەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵە بە وەکالەت، ئاماژەی بەوەکردووە، وەزیری بازرگانی ڕێنمایی دابەشكردنی بەشی پێنجەمی ئاردی لە چوارچێوەی بەرنامەی بەشەخۆراکدا کردووە بۆ ئەوەی گەرەنتی دابینکردنی بە ئاسانی و بەردەوامبوونی بەردەستبوونی ئەم کاڵایە بۆ هاووڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیای گشتی دروستكراوی دانەوێڵە ئەمڕۆ شەممە، وەک ئامادەکارییەک بۆ پێنجەمین دابەشکردنی ئاردی دانەوێڵە بەسەر سەرجەم کارگەکانی کارپێکردندا دەست بە دابەشکردنی دانەوێڵە دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە