حكومەتی هەرێم بڕیارێكی بۆ فەرمانبەران دەركرد

 

به‌پێی نووسراوێكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە، رەزامەندی دراوە بۆ تەنسیبكردنی فەرمانبەران بۆ فەرمانگەیەكی وەزارەتەكە.

بەپێی نووسراوەكە کە تیایدا ئاماژە بە گواستنەوەی كاتی (تەنسیبكردن)ی فەرمانبەران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی زاخۆ كراوە. ئاماژە بەوەش دراوە، پێویستە پسپۆڕییەكان زیاتر ئەندازیار و رووپێو بن.

ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوەكەی بۆ وەزارەتەكان كردووە و جەختی كردووەتەوە: “لە حاڵەتی هەبوونی داواكاریی فەرمانبەران بۆ تەنسیبەكە نووسراو راستەوخۆ بۆ وەزارەتی پەروەردە بكرێت بۆ ئەوەی دواتر بە لیستێك رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بكرێت بۆ بڕیاردان لەسەری”.

راشیگەیاندووە، ئەم گشتاندنە مبلاكی سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ناگرێتەوە.

كاتێك فەرمانبەرێك میلاك و دۆسییە و مووچەی هەر لە فەرمانگەی بنەڕەتی خۆی دەبێت، تەنیا دەوام و شوێنی كارەكەی دەگۆڕێت، ئەوە پێی دەگوترێت تەنسیب.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە