د. عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر كوردستان دەكەم

 

سەرۆكی یەكێتی جیهانی زانایانی ئیسلامی ئیدانەی توندی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت: بێڕێزییەکی قبووڵنەکراوە بە خوێنی دانیشتووانی هەرێم بەتایبەتی و پیرۆزیی خاکەکەیان.

دەقی پەیامەكەی د. عەلی قەرەداغی:

من بە توندترین و بەهێزترین شێوازەکان سەرکۆنەی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان-عێراق دەکەم، _ وەک چۆن پێشتریش سەرکۆنەی دەستدرێژیم بۆ سەر قەتەر و شوێنەکانی تر کردبوو _ و ئەمەش بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق (کە پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ ئێران هەیە)، پێشێلکارییەکی مەترسیداری ئاسایشی نیشتمانییەکەی، و بێڕێزییەکی قبووڵنەکراو بە خوێنی دانیشتووانی هەرێم بەتایبەتی و پیرۆزیی خاکەکەیان، و خەڵکی عێراق بە گشتی دەزانم.

هەروەها حکومەتی عێراق بەرپرسیارێتی تەواو هەڵدەگرێت بەرامبەر بە هەر خەمساردی یان بێدەنگییەک لە ئاست ئەم پێشێلکارییانەدا، و داوای لێدەکەم کە پارێزگاری لە سەروەریی وڵات بکات، و ڕێوشوێنی ڕاستەقینەی سیاسی، دیپلۆماسی و ئەمنی بگرێتەبەر بۆ پاراستنی وڵات و هاووڵاتیان.

وەستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەمڕۆدا هەڵوێستێکی سیاسی ئارەزوومەندانە نییە، بەڵکو ئەركێکی نیشتمانیی پێویستە؛ چونکە ئاسایشی کوردستان بەشێکە لە ئاسایشی عێراق، و دەستدرێژیکردنە سەری، دەستدرێژیکردنە بۆ سەر تەواوی دەوڵەتی عێراق.

کاتی ئەوە هاتووە کە هەڵوێستێکی یەکگرتوو و پێداگرانەی عێراقی هەبێت بۆ کۆتاییهێنان بەم دەستدرێژییانە، و ڕەتکردنەوەی سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقیع، و دووپاتکردنەوەی ئەوەی کە سەروەریی عێراق شایەنی دانوستان نییە، و خوێنی ڕۆڵەکانی و ئاسایشی خاکەکەی هێڵی سوورن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە