سەرۆک کۆمار هێرشەکانی سەر هەولێر و سلێمانی سەرکۆنە دەکات: سەروەریی عێراق هێڵی سوورە.
سەرۆک کۆماری عێراق، نزار ئامێدی، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و دەستدرێژیانەی کرد کە کرانە سەر هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی. ڕاشیگەیاند کە هەر بەئامانجگرتنێکی خاکی عێراق بە هەر ناو وانوویەک بێت، پێشێلکارییەکی ڕەتکراوەی سەروەریی وڵاتەکەیە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری هاووڵاتییان دەکات.
نزار ئامێدی لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس” ڕایگەیاند: “ئێمە ئەو دەستدرێژیانە سەرکۆنە دەکەین کە کرانە سەر هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی، هەر هێرشێک بۆ سەر خاکی عێراق پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەرییەکەمانە.”
سەرۆک کۆمار جەختی لەم خاڵانەی خوارەوە کردەوە:
ڕەتکردنەوەی ململانێ دەرەکییەکان: عێراق بە تەواوی ڕەتیدەکاتەوە ببێتە گۆڕەپانی ململانێکان یان مەیدانێک بۆ یەکلاکردنەوەی حساباتە هەرێمایەتییەکان.
پابەندبوون بە دراوسێیەتی باش: عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە پابەندە بە پێشخستنی پەیوەندییەکانی لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و بنەمای هاوسێیەتی باش.
دوورکەوتنەوە لە گرژی: پاراستنی سەروەریی وڵاتان تەنها ڕێگایە بۆ دوورخستنەوەی گەلانی ناوچەکە لە پەرەسەندنی زیاتری گرژی و ناسەقامگیری.
