بەهۆی بەردەوامیی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازی و ژێرخانەکانی ئێران لە ماوەی حەوت ڕۆژی ڕابردوودا، گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن گەیشتووەتە ئاستێکی نوێ. لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا، بەرپرسانی ئێران توندترین هەڕەشەی سەربازی ئاراستەی ئەمریکا دەکەن.
موحسین ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازیی ڕابەری باڵای ئێران، ڕایگەیاند کە ئەمریکا تەنیا ٤٨ کاتژمێری لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. بە وتەی ناوبراو، دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، هەموو دەرفەتەکانی دیپلۆماسی کۆتاییان دێت و دۆخەکە بەرەو جەنگێکی بەرفراوان دەچێت.
ڕەزایی جەختیکردەوە کە سیاسەتی هاوکاتی شەڕ و دانوستان کۆتایی هاتووە و هۆشداری دا کە ئەگەر هێرشەکان ڕانەگیرێن، ئێران دەست بە هێرشی پێچەوانە دەکات. هەروەها ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبووە و ڕایگەیاند، لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانیان هیچ شتێک نەماوەتەوە.
