ئێران هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی ئەمریکی ئازاد کرد

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی ئەمریکی ئازاد کردووە. ئەم هاووڵاتییە لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ەوە لە ناو خاکی ئێراندا دەستبەسەر کرابوو و ماوەیەک بوو لەو وڵاتە مابووەوە.

بەپێی وتەکانی ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیال”، ئەو هاووڵاتییە لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدندا بە شێوەیەکی ناڕەوا دەستگیر کرابوو. لە ئێستادا ئەو کەسە گەیشتووەتە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران و باری تەندروستیی جێگیر و باشە، هەرچەندە تا ئێستا ناسنامە و هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرا نەکراوە.

ترەمپ دەستخۆشی لەم هەنگاوەی تاران کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم کارە نیشانەی نیازپاکی ئێرانە و ئەمریکا پێزانینی بۆ ئەم بڕیارە هەیە. تا ئێستا حکومەتی ئێران بە فەرمی هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەم بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە