واشنتن سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات

واشنتن سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و پشتگیریی خۆی بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپات دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەڵوێستێکی توندی بەرامبەر هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ئەم دواییەی سەر شاری هەولێر و ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان نیشاندا و گوتەبێژێکی وەزارەتەکەش ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانەی ئێران پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراقن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا واشنتن جەختی لە پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ هەوڵەکانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا دەبێت بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو چالاکییە سەربازییانەی کە ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تێکدەدەن.

ئەم کاردانەوە توندەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە هێرشە بەردەوامەکان بوونەتە هۆی دروستکردنی مەترسیی ڕاستەوخۆ بۆ سەر گیانی هاووڵاتییان لە ناوچەکەدا، لە کاتێکدا بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ لە نێوان کاتژمێر ٤:١٩ بۆ ٥:٢٥، هێزەکانی هاوپەیمانان توانیویانە هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان لەم ماوەیەی دواییدا کەوتووەتە ژێر شەپۆلێکی نوێی هێرشە تێکدەرەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە