ئەنجوومەنی وەزیران سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکات

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە.

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تییدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ خاکی هەرێم دەکات و بە مەترسی ناودەبات.

ئەنجوومەنی وەزیران دەڵێت، هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات.

ئەنجوومەنی وەزیران پەیامێک ئاڕاستەی تاران دەکات و دەڵێت، داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت و داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین سنوورێک بو ئەم پێشێلکاریانە دابنێن.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 2026/7/17

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە