سووریا بارێکی گەورەی جگەرەی گرت لە عێراقەوە دەهێنرا

سووریا ڕێگری لە قاچاخچێتیی بارێکی گەورەی جگەرە دەکات کە لە عێراقەوە دەهێنرا

دەستەی گشتیی دەروازەکان و گومرگ لە سووریا ڕایگەیاند کە هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە پووچەڵکردنەوەی چەندین هەوڵی جیاواز بۆ قاچاخکردنی بڕێکی زۆر لە جگەرە و دووکەڵە کە لە ناو بارهەڵگر و تانکەرەکاندا حەشاردرابوون و لە خاکی عێراقەوە بەرەو سووریا دەهاتن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، کارمەندانی گومرگی دەروازەی سنووریی تەنەف لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و دوای چاودێرییەکی ورد و پشکنینی چڕوپڕی ئەو بارهەڵگر و تانکەرانەی کە بە دەروازەکەدا تێپەڕیون، توانیویانە ئەو بارە جگەرە قاچاخانە دەستبەسەردا بگرن.

دەستەی گشتیی دەروازەکان و گومرگی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم دەستبەسەرداگرتنە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیاندایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی، پاراستنی ئابووریی نیشتمانی و دڵنیابوونەوە لە هێنانەناوەوەی کاڵاکان بەپێی یاسا و ڕێساکانی وڵات، هاوکات ڕێکاری یاسایی پێویست توند بەرامبەر سەرپێچیکاران گیراوەتەبەر.

لە کۆتاییدا دەستەکە جەختی لەسەر بەردەوامیی توندکردنەوەی چاودێری و پشکنینەکان لەسەر جووڵەی بارهەڵگر و کاڵاکان لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکاندا کردەوە، بە مەبەستی سنووردارکردنی دیاردەی قاچاخچێتی و ڕێگریکردن لە هێنانی هەر کاڵایەکی پێچەوانەی یاسا بۆ ناو خاکی سووریا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە