سورداش هاوشێوەی زڕگوێز بۆردومان کرا

سلێمانی؛ بارەگایەکی حزبی زەحمەتکێشان لە سوورداش بۆردومان کرا و ژمارەیەک پێشمەرگەش لە زڕگوێز گیانیان لەدەستدا

لە درێژەی ئەو هێرشانەی کە دەگوترێت لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن، ئەمڕۆ هەینی بارەگایەکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شارەدێی سوورداشی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی مووشەکەوە بۆردومان کرا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەم هێرشە مووشەکییە تەنها زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە و خۆشبەختانە هیچ قوربانییەکی گیانی لەو ناوچەیەدا تۆمار نەکراوە.

ئەم هێرشەی سەر سوورداش دەبێتە دووەم پەرەسەندنی مەترسیداری ئەمڕۆ کە دەکرێتە سەر بنکە و بارەگای پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری پارێزگای سلێمانی. پێشتر و هەر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، ناوچەی زڕگوێز بە شەش مووشەک بۆردومان کرا کە تێیدا بارەگایەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان کرایە ئامانج، بەڵام جیاواز لە هێرشەکەی دووەم، بۆردومانەکەی زڕگوێز زیانی گیانیی توندی لێکەوتەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک پێشمەرگەی ئەو حیزبە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە