سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەرێم دەکات و بە پێشێلکاریی سەروەریی عێراقی دادەنێت
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت کە بە ئامانجگرتنی هەرێم و دەستپێکردنەوەی توندوتیژییەکان، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی خاکی عێراقە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەم جۆرە هێرشانە مەترسییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر سەقامگیریی وڵات دروست دەکەن و دەبنە کۆسپ و ڕێگرێکی گەورە لەبەردەم سەرجەم ئەو هەوڵانەی کە بۆ چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەدرێن.

