زێڕ بەرەو زیانێکی زۆری هەفتانە دەڕوات

بەهۆی مەترسییەکانی هەڵاوسانەوە؛ زێڕ بەرەو تۆمارکردنی گەورەترین زیانی هەفتانە هەنگاو دەنێت

نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانیدا بەرەو تۆمارکردنی گەورەترین زیانی هەفتانەی خۆی لە ماوەی شەش هەفتەی ڕابردوودا دەچێت. ئەم دابەزینەش ڕاستەوخۆ بەهۆی هەڵکشانی گرژییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێرانەوەیە، کە هۆکار بوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دروستبوونی مەترسی نوێی هەڵاوسان و ئەگەری بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە.

  • زێڕ لە مامەڵە دەستبەجێیەکاندا: هەرچەندە لە کۆتا مامەڵەکاندا بە ڕێژەی 0.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 3993.22 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، بەڵام لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە نزیکەی 3%ی بەهاکەی لەدەستداوە. ئەمەش بە گەورەترین دابەزینی هەفتانەی زێڕ دادەنرێت لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە.

  • زیو: بە ڕێژەی 0.1% دابەزی و گەیشتە 55.45 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

  • پلاتین: بە ڕێژەی 1.9% دابەزی و نرخەکەی گەیشتە 1586.63 دۆلار.

  • پالادیۆم: بە ڕێژەی 1% دابەزی و گەیشتە 1237.47 دۆلار.

تیم واترر، شیکەرەوەی بازاڕەکان لە کۆمپانیای “KCM Trade” سەبارەت بە دۆخی ئێستای بازاڕی پێوەرە بەنرخەکان ڕایگەیاند:

“دابەزینی نرخی زێڕ بۆ خوار ئاستی 4000 دۆلار، بووە هۆی ڕاکێشانی بەشێک لە کڕیاران و دروستبوونی جووڵەی کڕین، بەڵام مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و داهاتە داراییەکان هێشتا وەک ڕێگرێک لەبەردەم بەدەستهێنانی دەسکەوتی زیاتر بۆ ئەم کانزا بەنرخە ماونەتەوە.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە