کارەبا و سامانە سروشتییەکان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان

هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەی کارەبا و غاز بەردەوامن؛ بەغدا تانکەری غاز ڕەوانەی هەرێم دەکات

بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بەهۆی هەڕەشە ئەمنییەکانەوە، بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان ٢٥٠٠ مێگاوات کەمی کردووە.

لەسەر ئەم بنەمایە، وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ئاشکرایان کرد کە تیمێکی تایبەتیان ڕاسپاردووە بۆ دابەشکردنی دادپەروەرانەی ئەو بڕە کارەبایەی لە وێستگەکانی دیکەدا بەرهەم دێت بەسەر پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکاندا بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن.

هاوکات، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیی ڕۆژانەی غازی شلی ماڵان لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەدەستهێناوە و لەو چوارچێوەیەشدا هەر ئەمڕۆ چەندین تانکەری غاز لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کراون بۆ ئەوەی ڕێگری لە دروستبوونی هەر قەیرانێکی غازی ماڵان بکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە