دژەتیرۆری کوردستان: هەشت درۆنی لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێنران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی توانییان هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی شاری هەولێر تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی دژەتیرۆری کوردستان، پڕۆسەی بەرپەرچدانەوە و لەناوبردنی درۆنەکان لە کاتژمێر ٤:١٩ی بەرەبەیانەوە دەستی پێکردووە و تا کاتژمێر ٥:٢٥ی خولەک بەردەوام بووە، خۆشبەختانەش هێرشەکان هیچ جۆرە زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.

ئەم پەرەسەندنە نوێیە لە کاتێکدایە کە شەوی چوارشەممەی ڕابردووش هێرشێکی هاوشێوە کرایە سەر ئاسمانی پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا هێزەکانی هاوپەیمانان توانییان لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێردا هەشت درۆنی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە ئاسماندا تێکبشکێنن و بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوە.

لای خۆیانەوە دامەزراوە ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان کە سەرەڕای ئەو هەوڵانەی بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی پایتەخت دەدرێن، دۆخی شاری هەولێر بە تەواوەتی ئارام و جێگیرە و هیچ زیانێکی مرۆیی لە ئەنجامی ئەو هێرشە درۆنییانە تۆمار نەکراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە