بەهۆی کاریگەرییەکانی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر و کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی، پارێزگای هەولێر ڕێکارێکی نوێی بۆ ڕێکخستنەوەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گرتە بەر.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، موەلیدەکان پابەند دەکرێن بە دابینکردنی کارەبا بە درێژایی 24 کاتژمێر لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا.
لەبارەی نرخەوە، بەپێی بڵاوکراوەکە نرخی هەر ئەمپێرێک بۆ 165 کاتژمێر کارکردن بە 10 هەزار دینار دیاری کراوە (بۆ ماوەی دوو مانگ).
ئەگەر موەلیدەکان لە 165 کاتژمێر کەمتر کار بکەن، نرخەکە بەپێی کاتژمێرەکانی کارکردن دادەشکێنرێت و هیچ بارگرانییەک ناکەوێتە سەر هاووڵاتییان.
ئەنجوومەنی باڵای موەلیدە ئەهلییەکان لیستی سەرپەرشتیارانی ناوچەکانی (ناو شاری هەولێر، بەحرکە، شەقڵاوە، بنەسڵاوە، خەبات و سەرجەم قەزا و ناحیەکانی دیکە) بڵاوکردەوە.
هاووڵاتییان دەتوانن بۆ هەر سکاڵایەک یان سەرپێچییەک، پەیوەندی بە سەرپەرشتیارانی ناوچەکەیانەوە بکەن:
ناو شاری هەولێر:
شارەوانی 1: مهریوان ئیسماعیل (07504871466)
شارەوانی 2: مەولوود ئەحمەد (07504301131)
شارەوانی 3: فەرمان سلێمان (07504842224)
شارەوانی 4: کەمال ئەحمەد (07514948460)، هیوا (07504524224)، عاسی (07507520380)
شارەوانی 5: عەبدولسەمەد عەبدولحەمید (07504906131)
شارەوانی 6: سامان نادر (07504557528)
قەزا و ناحیەکان:
بەحرکە: عومەر (07501291177)
شاوێس: بەختیار (07504491871)
کسنەزان: فەرهاد (07504462401)
بنەسڵاوە: حوسێن (07503032427)
دارەتوو: هەژار (07508176607)
مامزاوە: خالید (07504472639)
شەمامک: نەجات (07504446129)
ڕزگاری: پشتیوان (07502177979)
خەبات: ساڵح (07502005670)
کەورگۆسک: سەلاح (07504486056)
قوشتەپە: ساری (07507068886)
