لەبارەی غازی ماڵان ڕێنمایی نوێ درا

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر چەند ڕێنمایی و بڕیارێکی نوێ بۆ کارگە و گۆڕەپانەکانی غاز دەردەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە ڕێگەی ئاگادارییەکی فەرمییەوە، چەند ڕێنمایی و بڕیارێکی نوێی بۆ ڕێکخستنی کار و دابەشکردنی غاز ئاراستەی سەرجەم کارگە و گۆڕەپانەکانی غاز کرد.

بەپێی دەقی ئاگادارییەکە، بڕیارەکان بەم شێوازەی خوارەوەن:

سەرجەم کارگەکانی غاز ئاگادار دەکرێنەوە کە تەنها ڕێپێدراون غاز بۆ ئەم لایەنانەی خوارەوە پڕ بکەنەوە:

  • بریکارەکانی غاز: تەنها ئەو بریکارانەی کە خاوەنی تابلۆی حکومیی ڕەنگی (زەرد)ـن.

  • بارهەڵگرەکان: تەنها ئەو بارهەڵگرانەی کە خاوەنی تابلۆی ڕەنگی (شین)ـن و کۆدی تابلۆکانیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێرەوە دانراوە.

  • هۆشداری: بەپێچەوانەی ئەم ڕێنماییانەوە، ڕێگا بە هیچ بارهەڵگرێکی تر نادرێت لە کارگەکاندا غاز بار بکات.

ئاگاداری گشت گۆڕەپانەکانی فرۆشتنی غاز دەکرێتەوە کە:

  • جگە لەو بارهەڵگرانەی خاوەنی تابلۆی ڕەنگی (شین)ـن و کۆدی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەیە، نابێت غاز بدەنە هیچ بارهەڵگرێکی دیکە.

  • سزا: هەر گۆڕەپانێک سەرپێچی بکات و غاز بداتە بارهەڵگرێکی دەرەوەی ڕێنماییەکان، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی توندی یاسایی دەبێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە