ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕایگەیاند، سزای دوو ساڵ زیندانی بۆ پەرلەمانتارێک دەرکرا کە داوای بەرتیلی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک کردبوو بۆ ئەوەی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا هاتووە، “دادگای تاوانەکانی دژە گەندەڵی ناوەندی، سزای بەندکردنی توندی بۆ ماوەی دوو ساڵ بە ئامادەبوونی خۆی بەسەر تاوانبار، ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران، محەمەد کەربولیدا سەپاند، لەگەڵ بڕی 10 ملیۆن دینار سزای دارایی”.
ڕوونیشیکردەوە کە کەربولی داوای 50 هەزار دۆلار کردووە لە بەرامبەر دەستێوەردان بۆ داخستنی ئەو لیژنە لێکۆڵینەوانەی کە دژی سکاڵاکار لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرخی یەکەم پێکهێنرابوون، بە مەبەستی هێشتنەوەی سکاڵاکارەکە لە پۆستەکەیدا وەک بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانەکان.”
ڕاشیگەیاند دادگاکە، دوای پێداچوونەوە و بینینی بەڵگەکانی دۆسیەکە بڕیاری دا کە بەڵگەکان بڕواپێهێنەر و تەواون ساغکردنەوەی تۆمەتەکان بەسەر کەربولیدا.
