قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەدێی زەڕایەنی سەر بە سلێمانی دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، (20ی تەمووز)، سەرۆکایەتی شارەوانی زەڕایەن دەست بە قۆناغى یەکەمی دابەشکردنى زەوی دەکات.
ڕوونیشیکردەوە کە بەگوێرەی لیستی هاوپێچ 329 پارچە زەوى دابەشدەکرێت کە 46 پارچە زەوییان بۆ زیندانیانی سیاسی و 283 پارچە زەویشیان بۆ فەرمانبەران و خانەنشینانە.
بەڕێوەبەرایتییەکە ڕاشیگەیاند، کە دابەشکردنی زەوییەکان بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی لە هۆڵی “شەهید قادر حەمەساڵح ” بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی زەڕایەن و لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.











