سەردانی عەلی زەیدی بۆ واشنتن سەدان گەشتی ئاسمانی ڕاگرت

بەهۆی ڕێوشوێنە ئەمنییە توند و بێپێشینەکان بۆ پاراستنی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران لە کاتی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ واشنتن، جوڵەی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ڕۆناڵد ڕیگان تووشی پەککەوتن بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ تا ٣ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، سەرجەم گەشتە بازرگانییەکان لەو فڕۆکەخانەیە ڕاگیراون.

داتاکانی ماڵپەڕی فلایت ئوێر دەریدەخەن کە ئەم کۆتوبەندە ئەمنییانە بوونەتە هۆی دواکەوتنی زیاتر لە ٣٠٠ گەشتی ئاسمانی و هەڵوەشاندنەوەی لانی کەم ١٢٦ گەشتی تری گەشتیاران. لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانی سەرۆکوەزیران بە ئاسمانی فڕۆکەخانەکەدا، هێلیکۆپتەری جەنگیی سوپای ئەمریکا یاوەرییان کردووە.

هۆکاری ئەم گۆڕانکارییە لە خشتەی گەشتەکاندا دەگەڕێتەوە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی دیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ و عەلی زەیدی، کە بووە هۆی دواکەوتنی گەیشتنی ناوبراو بە بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە