نرخی نەوت بەهۆی گرژییەكانی ناوچەكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تەمووزی 2026، نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەیشتە 84 دۆلار و 50 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك. هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسیش بە 79 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەرزبوونەوەی ئەم نرخە بۆ پەرەسەندنی گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران دەگەڕێتەوە. دووبارە سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكان لە گەرووی هورمز و وڵاتانی عەرەبی، نیگەرانی بازرگانانی نەوتی لێكەوتووەتەوە.

بازرگانان ترسی ئەوەیان هەیە كە ئەم دۆخە ئەمنییە ببێتە هۆی پەككەوتنی پرۆسەی دابینكردنی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بۆ بازاڕەكانی جیهان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە