ترەمپ: شکست بە ئێران دەهێنین و نرخی نەوت بۆ 55 دۆلار دادەبەزێنین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لە ویلایەتی پەنسلڤانیا، ڕایگەیاند کە واشنتن بەردەوام دەبێت لە هەنگاوە سەربازییەکانی دژی ئێران تاوەکو بەتەواوی هەڕەشەکانی ئەو وڵاتە کۆنترۆڵ دەکات. ترەمپ دۆخی ململانێکانی بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی سەرسوڕهێنەر وەسف کرد و جەختی کردەوە کە ئامانجیان شکستپێهێنانی تارانە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە سەرەڕای پێشبینییەکان بۆ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت، بەڵام بازاڕی وزە سەقامگیر ماوەتەوە. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە نرخی نەوت لە ئێستادا لە دەوروبەری 79 دۆلاردایە و ڕەخنەی لەو بۆچوونانە گرت کە پێشبینی گەیشتنی نەوتیان بە 350 دۆلار دەکرد. بەوتەی ترەمپ، پابەندنەبوونی ئێران بە لێکگەیشتنەکان هۆکاری سەرەکیی توندکردنەوەی ڕێوشوێنە سەربازییەکان بووە.

لەبارەی داهاتووی بازاڕی وزەشەوە، ترەمپ پێشبینی کرد کە لەگەڵ گەڕانەوەی سەقامگیری، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ 55 دۆلار یان کەمتر دابەزێت. ئەو ئەم هەنگاوەی بە بەشێک لە ستراتیجی ئەمریکا بۆ سووککردنی باری دارایی بەکاربەران و بەهێزکردنی ئابووریی جیهانی وەسف کرد.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە