ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا “سێنتکۆم” ڕایگەیاند، شەپۆلێک هێرشی نوێیان بۆ سەر ئێران ئەنجام دا.
ڕوونیشیکردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا بنکەکانی فەرماندەیی، شوێنەکانی بەرگریی ئاسمانی، تواناکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دامەزراوەکانی چاودێریی کەناراوەکانی ئێرانیان کردە ئامانج.
“ئەمەش بە ئامانجی بەردەوامبوون لە لاوازکردنی توانای ئێران لە هەڕەشەکردن لەو دەریاوانە بێتاوانانەی کە لەسەر پشتی کەشتییە بازرگانییە تێپەڕبووەکانی گەرووی هورمزدا کار دەکەن”.
ئەوەشی خستەڕوو کە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا تەقەمەنیی وردی بەکارهێناوە بۆ پێکانی ئامانجەکان لە چەندین شوێنی جیاوازدا، لەوانەش بەندەر عەباس.
سێنتکۆم ڕاشیگەیاند، پێشتر هێزەکانی ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشیان ئەنجامدا کە بنکەکانی بەرگریی کەناراوەکان و مووشەکەکانی کرووزیان لە دوورگەی “تەنبی گەورە” کردە ئامانج.
