دوای هێرشەکانی سەر هەولێر، زەیدی بڕیاری ڕووبەڕووبوونەوە دەدات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر هەولێر، هەڕەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەنجامدەرانیشی دەکات.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی دەربارەی هێرشەکانی دوێنێ شەوی سەر هەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی دەستووریمانەوە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکەین کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا و ئاسمانی شاری هەولێری لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەزاند”.

وتیشی: “جەخت دەکەینەوە کە چاوپۆشی لەم هەوڵە تاوانکارییانە ناکەین، کە بە نائومێدییەوە دەیانەوێت زیان بە سەقامگیریی گەلەکەمان و ڕێڕەوە دڵنیاکەی لە بنیاتنانی دەوڵەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا بگەیەنن”.

عەلی زەیدی ڕایگەیاند، “دەزگا و پێکهاتە ئەمنییە تایبەتمەندەکانمان ڕاسپاردووە کە هەموو هەوڵێک بدەن، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێم، بۆ گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێکی پێویست بە مەبەستی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵبدات زیان بە ئاسایشی کۆمەڵگەی بەڕێزی عێراقمان بگەیەنێت لە هەر شوێنێک بێت”.

دوێنێ شەو بە هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر هەولێر و دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەمیان لەلایەن هاوپەیمانانەوە خراونەتەوە خوارەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە