ترەمپ: ئەحمەد شەع سەرۆکی سووریا بە شێوازێکی جیاواز لە ئیسرائیل مامەڵە لەگەڵ حزبوڵادا دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند کە ئەحمەد شەع، سەرۆکی سووریا، مامەڵە لەگەڵ حزبوڵای لوبنانیدا دەکات و شێوازی کارکردنیشی لەم دۆسیەیەدا لە شێوازی ئیسرائیل جیاواز دەبێت.
سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی “فۆکس نیوز” ئاماژەی بەوە کردووە: “باش دەبێت ئەگەر ئیسرائیل دووبارە هێزەکانی لە لوبنان بڵاوە پێبکاتەوە، بۆ ئەوەی سەرنجی بخاتە سەر کێشە گەورەکە کە ئێرانە”.
ترەمپ تیشکی خستووەتە سەر ڕۆڵی سەرۆکی نوێی سووریا لەم هاوکێشەیەدا و ڕایگەیاندووە:
ئەحمەد شەع، سەرۆکی سووریا، ئەرکی مامەڵەکردن لەگەڵ حزبوڵا دەگرێتە ئەستۆ و ئەمەش بە شێوازێکی جیاواز دەکات.
شەع لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی حزبوڵادا “بیناکان وێران ناکات”.
سەرۆکی سووریا لە مامەڵەکردنی لەگەڵ حزبوڵادا زۆر لە ئیسرائیلییەکان “وردتر” دەبێت.
ترەمپ جەختیشی کردووەتەوە کە دەزانێت سەرۆکی سووریا خۆی ئارەزوو دەکات ئەو کارە بکات.
