بە هۆی ڕنووی بەفرەوە ئاوی شارۆچکەی چۆمان بڕا و بەڕێوەبەری ئاویش دەڵێت کاتی چارەسەرکردنی کێشەکە دیار نییە.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ئاوی شارۆچکەی چۆمان ڕایگەیاند، دوێنێ شەو بە هۆی ڕنووی بەفرەوە، حەوزی سەرەکی ئاوی چۆمان بەتەواوی داڕماوە و بۆری ١٢ لە پڕژە شکاوە.
ئەوەشی خستەڕوو کە تیمەکانیان لە کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆوە کاری تێدا دەکەن و هەوڵی چاککدنەوەی دەدەن.
سیروان محەمەد ڕاشیگەیاند کاتی چاکبوونەوەی حەوز و بۆرییەکە دیارنییە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد ئاگاداری ئاوی ماڵەکانیان بن.
