ئەمە “بی وای دی”یە و بزوێنەرەکەی کەوتووە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئۆتۆمبێلێکی “بی وای دی تانگ”ی چینی بڵاوبووەتەوە کە بە شەقامێکی لافاوگرتووی شاری شنیانگدا دەڕوات و بزوێنەرە کارەباییەکەی دواوەی کەوتووە.

بەپێی ماڵپەڕی “کار نیوز چاینا”، کۆمپانیای (BYD) ڕایگەیاندووە کە ئۆتۆمبێلەکە لە کاتی پەڕینەوەی لە ئاوەکەدا، بەبەهێزی بەر تەنێکی نووقمبووی ئاوەکە کەوتووە و ئەوەش بووەتە هۆی هەڵکەندنی یەکەی بزوێنەری دواوە.

کۆمپانیاکە جەختی کردووەتەوە کە ڕووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانەوە بووە نەک بەهۆی کەمکوڕی لە دروستکردندا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە