عەلی زەیدی لە كۆشكی سپییەوە ڕایدەگەیەنێت، کوردستان بەشێکی گرنگی عێراقە و جیاوازیی لەگەڵ بەسڕە نییە.
عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی سپی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە پێشوازی لێكرا و ڕایگەیاند، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەچنە دەرەوە و لە جێگەی ئەوان، کۆمپانیا ئەمریکییەکان دێنە ناو وڵاتەکەوە، چونكە من زیاتر حەزم لە هاوپەیمانی ئابووریە نەك سەربازی.
وتیشی، “من بڕیارێکی یەکلاکەرەوەم هەیە بۆ ئەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا قەتیس بکرێت و دوای 30ی ئەیلول، هیچ پێویستییەک بۆ بوونی گرووپە چەکدارەکان لە عێراقدا نامێنێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای 30ی ئەیلول، رێگە بە هیچ لایەنێک نادەین لە دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت چەک هەڵبگرێت.
جەختیشی كردەوە، ئێمە لە وڵاتە دامەزرێنەرەکانی ئۆپیکین، بەڵام داوای پشکێکی دادپەروەرانە دەکەین، چونکە ئێمە شەڕی تیرۆرمان کردووە لە جەنگێکدا کە تێچووی زۆری هەبوو و ژێرخانی وڵاتەکەمانی وێران کرد.
زەیدی ڕاشیگەیاند، کوردستان بەشێکی گرنگی عێراقە و جیاوازیی لەگەڵ بەسڕە نییە.
دەشڵێت: سەقامگیریی هەرێم و پاراستنی مافەکانی، بەشێکی دانەبڕاوە لە پلانی گشتگیریی حکوومەت بۆ گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری و ڕاکێشانی وەبەرهێنەرە بیانییەکان بۆ هەموو پارێزگاکان بەبێ جیاوازی.
