ترەمپ بۆ زەیدی: پێموایە لە پۆستەكەدا زۆر دەمێنیتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی سپی لەلایەن سەرۆكی ئەمریكاوە پێشوازی لێكرا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەكاتی پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی سپی بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “عێراقمان خۆش دەێت و عيَراق ولآتيَكى طةورةية”.

وتیشی، “ئەمە کەسێکی باشە و بە هەڵبژاردن چووەتە پۆستەکەی.. من خەڵکی عێراقم خۆش دەوێت”.

دواتر شاندی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ترەمپ و شاندی عێراق بە سەرۆكایەتی زەیدی لە كۆشكی سپی كۆبوونەوە و ترەمپ لە وەسفی زەیدی بە پێكەنینەوە وتی، “پێموایە بۆ ماویەكی درێژ لە پۆستەكەیدا دەمێنێتەوە و كەسێكی گەنجە و من كەیفم بەوە نایە”.

ڕاشیگەیاند، ڕێككەوتنی گەورە لە بواری نەوت واژۆ دەكەین و بەم زووانە ڕایدەگەیەنین.

ئاشكراشی كرد، پاڵپشتی هەنگاوەكانی زەیدی دەكەم بۆ ئەوەی چەك بە دەستی دەوڵەت بێت و زەیدی دەبێتە سەركردەیەكی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە